ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه خه‌ڵکی ڕووسیا به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان چوون به مه‌به‌سـتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌یان. پـێشبینی ده‌کرێت پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ڤلادیمیر پـوتن ده‌نگێـکی که‌متر بۆ ئه‌نجومه‌نی دۆما (واته خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مان) به‌ده‌سـتبهێنێت.
چه‌ند خوله‌کێـک پاش ته‌واوبوونی پـرۆسه‌ی ده‌نگدان، ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌کان نیشـانیان دا که‌وا پارتی یه‌کگرتووی به‌ڕێز پـوتن نزیکه‌ی 48% ی ده‌نگه‌کان ده‌باته‌وه و پارتی کۆمۆنیست‌یش 19% ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست‌ده‌هێنێت.
له ده‌نگدانه‌که‌ی چوار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر پارته‌که‌ی پـوتن زیاتر له 64% ی ده‌نگه‌کانیان برده‌وه، به‌ڵام له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا شیکه‌ره‌وانی سیاسی ڕووسیا پـێشـبینیـیان کرد جه‌ماوه‌رێتی ئه‌و پارته که‌مبێته‌وه، به‌هۆی زیادبوونی ئه‌و که‌لێنه‌ی له نێوان چینی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاری وڵاته‌که‌دا دروستبووه و ده‌شڵێن گه‌نده‌ڵی له داموده‌زگاکانی حکومه‌ت هۆکارێـکی دیکه‌یه.
که‌ناڵی ڕووسیای ئه‌مڕۆ به زمانی ئینگلیزی هه‌واڵێـکی بڵاوکرده‌وه که تیایدا هاتووه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ده‌می پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که له مۆسـکۆ زیاتر له 100 که‌س ده‌سـتگیرکراون که زۆربه‌یان له‌سه‌ر گردبوونه‌وه‌ی نایاسایی بووه.