سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ ده‌ڵێت ئه‌و فه‌رمانی به حکومه‌ته‌که‌ی داوه لێـکۆڵینه‌وه بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و سکاڵایانه‌ی ده‌ڵێن فرتوفێڵ له میانه‌ی هه‌ڵبژارنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا کراون.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه و پاش دوو ڕۆژ له بێ ده‌نگی، به‌ڕێز مێدڤێدێڤ ئه‌مه‌ی له‌سه‌ر فه‌یسبوکه‌که‌ی ئاشـکراکرد.
گوتیشی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌دا نیـیه که داوای سـازدانی هه‌ڵبژاردنێـکی نوێ ده‌که‌ن، به‌ڵام گوتی خه‌ڵـکی مافی خۆیانه ڕای خۆیان ده‌ربـبڕن.
شایانی باسه به ده‌یان هه‌زار که‌س له مۆسـکۆ و شـاره‌کانی دیکه وڵاته‌که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 4 ی ئه‌م مانگه که تیایدا ئه‌نجامه‌کان نیشـانیان دا پارتی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه.