چاودێرانی ئه‌وروپایی ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ڕووسیا به ڕوونی به لای سه‌رۆک وه‌زیر ڤلادیمیر پـوتندا شـکاوهتهوه که زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه.
به‌یانـنامه‌یه‌ک له لایه‌ن ڕێـکخراوی ئاسایشی و هاوکاری له ئه‌وروپا ده‌ڵێت کێبڕکێـیهکی ڕاسته‌قینه له ئارادا نه‌بووه. ده‌شڵێت خراپ به‌کارهێنانی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت یه‌کلایی کردبووه‌وه که گومانی تێدا نیـیه پـوتن ده‌یباته‌وه.
ڕێـکخراوه‌که له درێژه‌ی به‌یانـنامه‌که‌یدا ده‌ڵێت پـوتن به ئاسانی بۆی ڕه‌خسابوو ده‌سـتی به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا بگات. ده‌شڵێت ده‌نگده‌ران ژماره‌یه‌ک کاندیدی که‌میان له به‌رده‌مدا بووه به‌هۆی مه‌رجه سه‌خته‌کانی خۆتۆمارکردن. ده‌شڵێت له یه‌ک له‌سه‌ر سێی بنکه‌کانی ده‌نگدان فرتوفێڵ کراون.
ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنی ڕووسیا نیازیان هه‌یه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له نزیـک کرملین گردبـبنه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی. ده‌ڵێن ئه‌وه هه‌ڵبژاردنێـکی ساخته بووه.
به‌پـێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کان پـوتن 64% ی ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه. نزیـکترین ڕکه‌به‌ری که گێنادی زیوگانۆڤ سه‌رۆکی پارتی کۆمۆنیسته 17% ی به‌ده‌سـتهێناوه. سێ کاندیدی دیکه که‌متر له 10% ی ده‌نگه‌کانیان بردۆته‌وه.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کان پـوتن له ده‌ره‌وه‌ی کرملین سوپاسی ده‌یان هه‌زار که‌سی لایه‌نگری خۆی کرد و گوتی " ئێوه ڕێـگهتان گرت له‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بکه‌وێته ده‌سـتی ئه‌و دوژمنانه‌ی هه‌وڵی قۆرغکردنی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن."