Accessibility links

سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیـیەکانی وڵاتەکەی بۆ میسر دەکات


سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی کردووە گەشتە ئاسمانیـیەکانی وڵاتەکەی بۆ میسر ڕابگیرێن، پاش ئەوەی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی وڵاتەکەی ئەو پـێشنیارەی کردبوو لە ئەنجامی زیادبوونی گومانەکان کە فڕۆکەکەی ڕۆژی شەممە لە سینای میسر کەوت لە ئەنجامی کارێکی تێرۆرستی بووبێت.

دمتری پـێسکۆڤ گوتەبێژی کرملێن ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند ڤلادیمیر پـوتن پـێشنیارەکەی ئەلێکزاندەر بۆرتنیکۆڤ سەرۆکی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی پەسەندکرد و فەرمانی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کردووە ئەو پـێشنیارە جێبەجێ بکەن.

بڕیارەکەی پـوتن پاش 3 کاژمێر لە لێدوانێـکی ئەلێکزاندەر بۆرتنیکۆڤ هات کە لە کەناڵێـکی تەلەفیزیۆنی وڵاتەکەی گوتبوی پـێویستە گەشتە ئاسمانیـیەکانی ڕووسیا بۆ میسر ڕابگیرێن هەتا هۆکاری کەوتنی فڕۆکەکە ڕوون دەبێتەوە.

پـێشنیاری ئەم کاربەدەستەی ڕووسیا پاش ئەوە هات کە کاربەدەسـتانی باڵای هەر یەک لە ئەمەریکا و بەریتانیا دوێنێ پـێنجشەممە ڕایانگەیاند بە دوری نازانن باڵی سەر بە داعشی میسر لە پشت کەوتنی فڕۆکەکەوە بێت.

هەرچەندە هێشـتا هیچ بەڵگەیەک نیـیە بیسەلمێنێت کەوتنی فڕۆکەکە لە ئاکامی کارێکـی تێرۆرسـتیـیەوە بووە، بەڵام داعش چەندان جار بەرپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاندووە. لە ڕووداوەکە 224 کەس گیانیان لەدەسـتدا، لەوانە 17 کەسیان منداڵ بوون.

XS
SM
MD
LG