Accessibility links

هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر هەرێمەکانی خارکیڤ و دنیپرۆی ئۆکرانیا


خارکیڤ
خارکیڤ

بەرپرسانی ناوخۆی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند شەوی ڕابردوو بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر هەرێمەکانی خارکیڤ و دنیپرۆی ئۆکرانیا لانیکەم شەش کەس بریندار بوون، هەروەها زیان گەیشتووە بە بیناکانی نیشتەجێبوون و ژێرخانە بازرگانی و هەستیارەکانی دیکە.

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا وتی هێزەکانی ڕووسیا 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهیدی دروستکراوی ئێرانییان هەڵداوە و هەرێمەکانی باکووری ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی وڵاتەکەیان کردووەتە ئامانج. فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا وتی یەکەکانی بەرگری ئاسمانی سەرجەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانییان خستووەتە خوارەوە.

فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤ وتی بەڵام پارچەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ئامانج سڤیلییەکانی خارکیڤی باکووری ڕۆژهەڵاتییان داوە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی پارچەکانەوە چوار کەس بریندار بوون و بینایەکی ئۆفیسیش گڕی تێبەربووە.

فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤ ئۆلی سینیهوبۆڤ وتی منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ و ژنێک بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. دوو ژنی دیکەش لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەرییان بۆ کراوە. تیمەکانی فریاگوزاری خێراش خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بوون.

فەرمانڕەوای هەرێمی دنیپرۆپیترۆڤسکی پیشەسازیی سێرهێی لیاسک وتی دامەزراوەیەکی هەستیاری ژێرخان و سێ خانوو زیانییان بەرکەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG