کۆمیتەی نیشتیمانی دژە تیرۆری ڕووسیا دەڵێت ڕووسیا " ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە تیرۆری " لە هەرێمی داجیستانی باشوور ئەنجام داوە و سێ کەسی دەستگیر کردووە.
دوای هێرشە کوشندەکەی 22 ی مانگی سێ لە هۆڵی کۆنسێرتێکدا لە مۆسکۆ، ڕووسیا لە ئامادەباشیدایە، بەهۆی ئەو هێرشەوە لانیکەم 144 کەس کوژران و بە کوشندەترین هێرش دادەنرێت لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا لە وڵاتەکەدا.
کۆمیتەکە وتی " دەزگاکانی ئاسایش سێ چەتەیان دەستگیرکردووە کە پلانییان داناوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدەن. لە ماوەی پشکنینی ئەو شوێنانەدا کە تاوانبارەکانییان تێدا دەستگیرکراوە، چەک و تەقەمەنی و بۆمبی دەستکرد دۆزراونەتەوە کە ئامادەبوون بۆ بەکارهێنانییان."
پێشتر کۆمیتەکە وتی تاوانبارەکان لە چەندین یەکەدا لە بیناکانی نیشتەجێبووندا لە ماخاچکالا و کاسپیسکی داجیستان لەلایەن دەزگاکانی ئاسایشەوە ڕێگرییان لێکراوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز