به‌رپرسانی ڕووسی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هه‌رێمی سیبیریا ده‌ڵه‌مه‌ند به نه‌وت به‌لای که‌م 31 که‌س له سه‌رنشینانی فرۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر گیانیان له ده‌ستدا کاتێک فرۆکه‌که به ماوه‌یه‌کی کورت دوای هه‌ستانی ئاگری تێبه‌ربوو.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی به میدیای ده‌وڵه‌تی ڕووسیایان گوت توانراوه 13 که‌س به زیندویی له فرۆکه‌دا ده‌ربهێنن، به‌ڵام دواتر یه‌کێکیان بهڕهۆی سه‌ختی برینهکانیـیهوه گیانی له‌ده‌سـتداوه، هه‌روه‌ها ده‌شڵێن به‌لای که‌م 5 که‌سیان له بارودۆخێکی ته‌ندروستی خراپدان.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌م فڕۆکه نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌ی ئه‌مڕۆ دووچاری ئه‌و ڕووداوه بوو، له 39 سه‌رنشین و 4 که‌سی تاقمی فڕۆکه‌که پـێکهاتبوون.
فڕۆکه‌که له جۆری ATR -72 دوو مه‌کینه‌یی بوو و له دوری 35 کیلۆمه‌تر له خۆرئاوای شاری تیۆمین هه‌رێمی سیبیریا که‌وته خواره‌وه، له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و شارۆچکه‌ی سێرگوت به‌ڕێـکه‌وتبوو.
هه‌تا ئێستا هۆکاری به‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆکه‌یه نه‌زانراوه. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رپرس له ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاوی " ئایرینا ئهندریانۆڤا" گوتی دوابه‌دوای ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ زیندووماوانی کاره‌ساته‌که به هه‌لیکۆپته‌ر گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی تیۆمین.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، خزمه‌تگوزاری گه‌شتی ئاسمانی ڕووسی هێشتا هه‌ر دووچاری ڕووداوی له‌م جۆره ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی کۆنی فرۆکهکانیهوهتی.