Accessibility links

پوتن و شی داوای وەستاندنی تاقیکردنەوە موشەکییەکانی کۆریای باکوور دەکەن


ڕوسیا و چین ڕێکەوتن لەسەر پێویستی وەستاندنی تاقیکردنەوە موشەکییەکانی کۆریای باکوور و هەروەها وەستاندنی ڕاهێنانە سەربازییە هاوبەشییەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور

چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی پیۆنگیانگ ڕایگەیاندبەسەرکەوتوویی موشەکێکی باڵیستیکی تاقیکردۆتەوە، سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ڕایگەیاند دەیەوێت لەگەڵ هاوتا چینیەکەی شی جین پینگدا هەماهەنگی بکات بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور

پوتن دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شیدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئێمە رێکەوتین لەسەر ئەوەی پلانێک دابڕێژین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ کێشەی کۆریا بەپێی پڕۆگرامی هەنگاو بە هەنگاوی ڕوسیا، هەروەها بیرۆکەی چینیش بۆ وەستاندنی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور و هەروەها وەستاندنی ڕاهێنانە سەربازییە هاوبەشییەکانی نێوان کۆریای باشوور و ئەمەریکاش."

کۆریای باکوور ڕایگەیاند بەسەرکەوتوویی تاقیکردنەوەیەکی موشەکی بالیستیکی کیشوەریی ئەنجامداوە و ئەوەش شتێکی زۆر گرنگە لە هەوڵەکانی پیۆنگیانگدا بۆ گەشەپێدانی توانای چەکە ناوەکییەکانی سەرەڕای ئاگادارکردنەوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

موشەکەکە لەسەر سنووری چین و کۆریای باکوور هاوێژراوە و کەوتۆتە ناو ناوچەی تایبەتی ئابووریی ژاپۆنەوە.

سەرچاوە/

XS
SM
MD
LG