سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا ڤلادمیر پوتن دوای چاره‌سه‌رێکی مامناوه‌ندی ده‌کات له‌گه‌ڵ چین سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنی گازی سروشتی که به‌هۆی ناکۆکی له‌سه‌ر به‌هاکه‌ی ته‌گه‌ره‌ی تێکه‌وتووه.
به‌ڕێز پوتن دوێنێ سێشه‌ممه له پایته‌ختی چین دوا و له سه‌ره‌تای گفتوگۆی 2 ڕۆژی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی چین سه‌باره‌ت به بازرگانی و وزه.
دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی چین وێن ژیاباوا، به‌ڕێز پوتن به ڕۆژنامه‌وانانی چاره‌سه‌رێکی مامناوه‌ندی سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنی گاز که له ساڵی 2009 داڕێژروه ته‌گه‌ره‌ی تێکه‌وتووه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه. گوتیشی ڕێکه‌وتنێك پێویسته هه‌ردوولا له‌سه‌ری قایل بن، به‌ڵام باسی نیازی هیچ بهرداناوندنێکی نه‌کرد که مۆسکۆ ئاماده بیکات.
کۆمپانیای گازی گه‌وره گازپرۆم سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ڕووسیا و کۆمپانیای ناشناڵ پهترۆلیۆمی چینی خاڵه سه‌ره‌کیـیه‌کانی ڕێکه‌وتنێکیان مۆرکردووه 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که له ژێر ئه‌و ڕێکه‌وتنه چین ده‌توانی نزیکه‌ی 70 ملیار مه‌تر چوارگۆشه ساڵانه له نه‌وتی ڕووسیا بکڕێت له ماوه‌ی 30 ساڵی داهاتوودا.