باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە سۆفیای پایتەختی بولگاریا وتی بڕیارەکەی بولگاریا بۆ دەرکردنی 70 دیپلۆماتکاری ڕووسیا کردەوەیەکی دوژمنکاری بووە و مۆسکۆش بەشێوەیەکی گونجاو وەڵام دەداتەوە.
باڵیۆزی ڕووسیا لە بولگاریا ئیلیۆنۆرا میترۆفانۆڤا وتی دەرکردنی 34 دیبلۆماتکار و 36 کارمەندی دیپلۆماتی پێکەوە " هەنگاوێکی دوژمنکارانەی بێپێشینە بووە."
گوتیشی " حکومەتی فیدراسیۆنی ڕووسیا مافی خۆیەتی وەڵامی ئەو جۆرە دوژمنکارییانە بداتەوە."
ڕۆژی سێشەممە بولگاریا ڕایگەیاند بەهۆی ترس و نیگەرانییەکانیانەوە لە ئەرکەکانی سیخوڕیکردن، 70 دیبلۆماتکاری ڕووسی لە وڵاتەکە دەردەکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز