ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ناوبانگی ڕووسیا بڵاویکردۆته‌وه که‌وا به پـێی لێـکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه یه‌ک له‌و دوو ژنه خۆکوژه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا خۆیان له ناو میترۆکانی مۆسـکۆ ته‌قانده‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی 39 که‌س بێوه‌ژنێـکی ته‌مه‌ن 17 سـاڵ بووه به ناوی جه‌نه‌ت عه‌بدولڕه‌حمانۆڤ.
ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌رسـانت وێنه‌ی ئه‌و بێوه‌ژنه‌ی بڵاوکردۆته‌وه که له‌گه‌ڵ ئومه‌لات ماگۆدۆڤی هاوسه‌ری کاتی خۆی گرتبووی، ئه‌وه‌ی له مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوودا به ده‌سـتی هێزه‌کانی ڕووسیا کوژرا.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت جه‌نه‌ت له ڕێی ده‌زگاکانی ئاسایشی ناوچه‌ی باکوری داغسـتانه‌وه ناسراوه‌ته‌وه که خۆی خه‌ڵـکی ئه‌وێ بووه.
ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌رسـانت ده‌شڵێت هێشـتا ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانیوه ناسـنامه‌ی خۆکوژه‌که‌ی تر دیار بکه‌ن، به‌ڵام پـێده‌چێت بێوه‌ژنێـکی دیکه بێت به ناوی مه‌رخا ئوستارخانۆڤ که ته‌مه‌نی 20 سـاڵ بووه و هاوسه‌ره‌که‌ی چه‌کدارێـکی چیچانی بووه و کوژراوه.