Accessibility links

ڕووسیا داوا لە هێزەکانی ئۆکرانیا دەکات لە ئازۆڤستاڵ چەکەکانیان دابنێن


ناوچەی ئازۆڤستاڵ، ماریوپۆڵ
ناوچەی ئازۆڤستاڵ، ماریوپۆڵ

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا پێشنیارێکی نوێی بۆ ئەو هێزانەی ئۆکرانیا کرد کە لە وێستگەی ئازۆڤستاڵی بەرهەمهێنانی پۆڵا لە ماریوپۆڵ ماونەتەوە ڕۆژی چوارشەممە چەکەکانیان دابنێن.

وتیشی ڕۆژی سێشەممە هیچ سەربازێک ئەو پێشنیارەی پێنەدراوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی ڕۆژی چوارشەممە پێشنیارەکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە کاتژمێر 2:00 ی دوانیوەڕۆوە بۆ 11:00 ی شەو بە کاتی مۆسکۆ بەردەوام دەبێت، لەو کاتەشدا هێزەکانی ڕووسیا شەڕ ناکەن و چاودێری ئاگربەستێک دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG