Accessibility links

ئۆکرانیا: ڕووسیا هەوڵیداوە هێرش بکاتە سەر بەندەرەکەی ماریوپۆڵ و وێستگەی ئازۆڤستاڵ


ئازۆڤستاڵ، ماریوپۆڵ
ئازۆڤستاڵ، ماریوپۆڵ

سوپای ئۆکرانیا وتی هێزەکانی ڕووسیا هەوڵیانداوە هێرش بکەنە سەر بەندەرێک و وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵ لە شاری ماریوپۆڵی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

زۆرینەی ناوچەکانی ماریوپۆڵ لەژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیادان، بەڵام ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی ئۆکرانیا وتی هێزەکانی ئۆکرانیا لە بەشێکی شارەکەدا ماونەتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بە وەزیری بەرگری ڕووسیای وت هێرش نەکاتە سەر وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵ لە ماریوپۆڵ تاوەکو ژیانی هێزەکانی ڕووسیا نەکەوێتە مەترسییەوە، وتی لەجیاتی ئەوە گەمارۆی وێستگەکە بدەن و ڕێگە نەدەن تەنانەت مێشوولەیەکیش بچێتە ناوەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG