وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی چەکدارانی سوری و لیبی بەشێوەیەکی نایاسایی ڕەوانەی هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ دەکرێن کە لەوێ ماوەی چوار ڕۆژە پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بەردەوامە.
ڕوسیا داوای لەو وڵاتانە کرد کە چوونەتە ناو شەڕەکەوە " تیرۆریستانی بیانی " لە ململانێکاندا بەکارنەهێنن.
دوو سەرچاوە لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە ڕۆیتەرزیان وت تورکیا چەکدارانی کۆمەڵەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕەوانەی ئازەربایجان دەکات بۆ پشتیوانیکردن لەو وڵاتە، تورکیا و ئازەربایجانیش ئەوە ڕەت دەکەنەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز