Accessibility links

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا: ژمارەی قوربانیانی مەدەنی زیاترە لە قوربانیانی سەربازی


شاری دنپیرۆ، ئۆکرانیا
شاری دنپیرۆ، ئۆکرانیا

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ وتی هێزە داگیرکەرەکانی ڕووسیا هاوڵاتیانی مەدەنییان زیاتر کوشتووە وەک لە سەربازەکانی ئۆکرانیا.

وتی " دەمەوێت ئەمە نەک تەنها لە کیێڤ بەڵکو لە سەرانسەری جیهاندا ببیسترێت."

لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیدا لە شاری دنیپرۆی ناوەڕاستی ئۆکرانیا خزمەتگوزاری بەپەلەی شارەکە وتی بەهۆی سێ هێرشی ئاسمانییەوە بۆ سەر شارەکە لانی کەم کەسێک گیانی لەدەستداوە، وتیشی هێرشەکان ناوچەیەکیان کردۆتە ئامانج کە نزیک بووە لە باخچەیەکی منداڵان و بینایەکی نیشتەجێبوونەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ئۆکرانیا هۆشداریدا لەسەر ئەوەی ڕووسیا هێزەکانی کۆکردۆتەوە بۆ گەمارۆدانی دنیپرۆ، کە پێش دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا نزیکەی یەک ملیۆن دانیشتووی هەبووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG