لێـکۆڵه‌ره‌وانی ڕووسیا ده‌ڵێن ئه‌و کاره خۆکوژیـیه‌ی که بووه هۆی کوژرانی 35 که‌س له قه‌ره‌باڵغترین فڕۆکه‌خانه‌ی مۆسـکۆ، پـیاوێـکی 20 سـاڵ بووه و خه‌ڵـکی هه‌رێمی قۆقازی باشوری پـڕ له توندوتیژیـیه.
له بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆمیته‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌ی ڕووسی ده‌ڵێت ناوی پـیاوه‌که ئاشـکرا ناکه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌ڕان به دوای پـیلانڕێژی سه‌ره‌کی ته‌قینه‌وه‌که به‌رده‌وامه.
ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی دۆمۆدیدۆڤا ڕوویدا و تیایدا نزیکه‌ی 120 که‌سیش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی Ria Novosti ی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاندووه لێـکۆڵهرهوهکان ناوی 10 گومانلێـکراویان بڵاوکردۆته‌وه که له‌وانه‌یه له‌و هێرشه به‌شـداریان کردبێت.
لێـکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن وا پـێده‌چێت هێرشبه‌ره‌که به مه‌به‌ست شـوێنی گه‌یشـتنی گه‌شتیارانی کردبێته نیشـانه هه‌تا زیاترین ژماره له که‌سـانی بیانی پـێوهببن.
سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ به توندی ڕه‌خنه‌ی گرتووه له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی پـێویست ڕێ‌وشـوێنی توندی ئاسایشی له فڕۆکه‌خانه‌که نهگیرابووهبهر، هه‌روه‌ها ئه‌و کاربهدهسـتانهی له‌کار لابردووه که له ئاسایشی هاتوچۆ به‌رپـرس بوون.