ڤلادمیر پـوتن له وتارێکدا به فه‌رمی خۆپاڵاوتنی له لایه‌ن پارته‌که‌یه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی ڕووسیا و گه‌ڕاندنه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار په‌سه‌ند کرد و ئاگاهی به ڕۆژئاوا دا پشتیوانی ڕکه‌به‌ره سیاسیه‌کانی نه‌کات.
پـوتن که له دوای دوو خولی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی 2008 دا بوو به سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌مڕۆ له کۆنفرانسێکی ته‌له‌فزێۆنی پارته‌که‌یدا (پارتی یه‌کێتی ڕووسیا) له مۆسکۆ لێدوانی دا و وڵاتانی بیانی که ناوی نه‌هێنان توومه‌تبارکرد به یارمه‌تیدانی هه‌وڵه‌کانی ئۆپۆزسێۆن بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی که بڕیاره له مانگی سێی داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت.
پـوتن له مانگی نۆی ڕابڕدوو به فه‌رمی ڕایگه‌یاند ئه‌و به‌نیازه له ساڵی داهاتوو خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کاندید بکاته‌وه، شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌و دڵنیایه له‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
به‌پێی ئه‌م ڕێکه‌وتنه سه‌رۆکی ئێستا دمتری مێدڤێدێڤ وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران داده‌نێت.