Accessibility links

ڕووسیا جەنەڕاڵێکی هێزی ئاسمانی دەستنیشان دەکات بۆ سەرکردایەتیکردنی هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و جەنەڕاڵ سێرگێی سورۆڤیکین لە میانەی مەراسیمی خەڵات بەخشین بەو سەربازانەی ڕووسیا کە لە سوریا شەڕییان کردووە، مۆسکۆ 28 ی مانگی دوانزەی ساڵی 2017
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و جەنەڕاڵ سێرگێی سورۆڤیکین لە میانەی مەراسیمی خەڵات بەخشین بەو سەربازانەی ڕووسیا کە لە سوریا شەڕییان کردووە، مۆسکۆ 28 ی مانگی دوانزەی ساڵی 2017

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا جەنەڕاڵی هێزی ئاسمانی ڕووسیا سێرگێی سورۆڤیکینی وەکو سەرکردەی گشتی هێزە شەرکەرەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەستنیشان کرد، لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەمە سێیەمین جارە ڕووسیا گۆڕانکاری دەکات لە سەرکردایەتییە سەربازییەکەیدا لە ئۆکرانیا.

گۆڕانکارییەکە دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوودا لەم هەفتەیەدا هەواڵی دوورخستنەوەی دوو فەرماندەی پێنج ناوچە سەربازییەکەی سوپای ڕووسیا بڵاوبۆوە، لە کاتێکدا کە هێزەکانی ڕووسیا لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک شکست بوونەتەوە لە باکووری ڕۆژئاوا و باشووری ئۆکرانیادا.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بەوە نەدا جەنەڕاڵە نوێیەکە شوێن کێ دەگرێتەوە.

لە مانگی چواردا هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیا وتی جەنەڕاڵ ئالیکساندەر دڤۆرنیکۆ دەستنیشان کراوە بۆ سەرکردایەتیکردنی هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ئەوەش دوو مانگ دوای ئەوەی ڕووسیا " ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی " لە ئۆکرانیا دەستپێکرد.

سورۆڤیکینی تەمەن 55 ساڵ لە ساڵی 2017 ەوە سەرکردایەتی هێزی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمانی ڕووسیا دەکات. بەپێی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، سورۆڤیکین لە ساڵی 2004 دا و لە میانەی جەنگەکەی ڕووسیادا دژی ئیسلامییە یاخیبووەکان سەرکردایەتی یەکەیەکی پاسەوانی کردووە لە چیچان، هەروەها لە ساڵی 2017 دا بەهۆی خزمەتەکەیەوە لە سوریا مەدالیای پێبەخشراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG