Accessibility links

یەڵین دەڵێت بەرپرسانی ڕووسیا لە کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی 20دا شوێنییان نابێتەوە


جانێت یەڵین، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا
جانێت یەڵین، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین دەڵێت جەنگەکەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دژی ئۆکرانیا کاریگەریی نەرێنی هەبووە لەسەر سەرانسەری جیهان و بەرپرسانی ڕووسیاش جێگەیان نابێتەوە لە کۆبوونەوەکەی ئەم هەفتەیەی وڵاتانی ئابووری کۆمەڵەی بیستدا.

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیستدا، یەڵێن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ڕووسیا بە بەرپرس دابنێن لەسەر جەنگەکە و کاریگەرییە خراپەکانی سەر نرخەکانی سوتەمەنی و خراپبوونی ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا کۆبوونەوەکان بەجێدەهێڵێت ئەگەر بەرپرسانی ڕووسیا ئامادە بن، یەڵین بەشێوەیەکی دیکە وەڵامی دایەوە و وتی " بە توندترین زاراوە " سەرکۆنەی داگیرکارییەکەی ڕووسیا دەکات لە ئۆکرانیا.

یەڵین وتیشی هەوڵی تەواو دەدات بۆ دابەزاندنی نرخی نەوتی ڕووسیا کە دەبێتە هۆی یارمەتیدان لە کەمکردنەوەی دابەزاندنی نرخەکانی وزە و پاراستنی پێویستییەکانی نەوت لە جیهاندا.

وتی شکستهێنانی لە دابەزاندنی نرخی نەوتی ڕووسیادا دەبێتە هۆی ئەوەی " ڕووسیا ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ بەردەوامیدان بە هەناردەکردنی نەوت، هەروەها یارمەتی کڕیارەکانی دەدات لەسەرانسەری جیهاندا، بە چین و هیندستانیشەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG