له شاری سلێمانی کوردستانی عێراق کۆنفرانسێکی دوو ڕۆژی سه‌باره‌ت به توندوتیژی دژی ژنان ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد. ڕوناک فه‌ره‌ج چالاکوانی داکۆکیکار له مافه‌کانی ژنان و ئافره‌تان که یه‌کێک بوه له به‌شداربوانی کۆنفرانسه‌که ده‌ڵێت له کۆنفرانسه‌که‌دا به‌شداربوان وت‌ووێژیان له‌سه‌ر باره یاساییه‌کان کردوه بۆ هه‌رهیچ نه‌بێت که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژیه‌کان به‌رامبه‌ر ئافره‌تان و خێزان. له گفت‌وگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ڕوناک فه‌ره‌ج ده‌شڵێت پێویسته له عێراق چاکسازی له‌و یاسایانه‌دا بکرێت که په‌یوه‌ندییان به کوشتنی ژنان و ئافره‌تانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 6:24 خوله‌که.