به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان لیستی ئه‌لعێراقیـیه و لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسادا هه‌یه بۆ دروسـتکردنی هاوپهیمانێتیـیهک به مه‌به‌سـتی پـێـکهێنانی حکومه‌تی ئایندهی عێراق.
دکتۆر ڕۆژ شاوه‌یس جێـگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت لایه‌نی کوردی هه‌ر نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان لایه‌نه‌کاندا به کارێـکی ئه‌رێنی ده‌بینین، ئه‌ویش به مه‌رجێـک به‌ره‌و ئه‌وه‌مان بـبات که به زووترین کات حکومه‌تی داهاتوو پـێـکبهێنرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:05 خوله‌كه.