بوک و زاوای نوێی خانه‌واده‌ی شـاهنشاهێتی به‌ریتانیا شـازاده ولیه‌م و کاثرینی هاوسه‌ری که هه‌نووکه بوون به دۆقی کامبرێج له باڵکۆنی کۆشـکی به‌کینگهامه‌وه ده‌رکه‌وتن بۆ سڵاوکردن له جه‌ماوه‌ر.
کاتێـک ده‌روازه‌کان کرانه‌وه خه‌ڵـکان له به‌رده‌م کۆشـکی شـاهنشاهاێتیدا گردبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی بوک و زاوای نوێ‌دا و پـیرۆزبایی‌یان ئاڕاسته کردن.
له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌یاندا کاثرین سه‌رسـوڕمانی له‌م دیمه‌نه‌ی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ربڕی له کاتی پـێشـکه‌شکردنی سـڵاویان بۆ خه‌ڵـک. پاشـان بوک و زاوا به دڵێـکی خۆشه‌وه ماچی سه‌ر لێویان کرد.
شاژنی به‌ریتانیا ئه‌لیزابێث و شـازاده فلیپ و شـازاده چارلس و که‌میلایای هاوسه‌ری و دایک و باوکی کاثرین و هه‌ندێ له نه‌وه‌کانیان ئاماده‌ی ئه‌م بۆنه‌یه بوون.
له دوای ئه‌مانه به چه‌ند خوله‌کێـک فڕۆکه‌کانی هێزی ئاسـمانی پاشـایه‌تی به‌ریتانیا که به‌شـداریان له شه‌ڕی به‌ناوبانگی به‌ریتانیادا کردبوو به‌سه‌ر کۆشـکی به‌کینگهامدا خولانه‌وه.
پاشان یاوه‌رانی زه‌ماوه‌نده‌که باڵکۆنه‌که‌یان به‌جێهێشت و به‌ر له ڕۆیشـتنی ولیه‌م و کاثرین بۆ ناو کۆشـکه‌که دوا سڵاویان له جه‌ماوه‌ر کرد.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه چیمه‌ن ڕه‌حیمی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له له‌نده‌ن ڕاپـۆرتی ڕاسته‌وخۆی پـێشـکه‌شکرد. ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێـگه‌ی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.