باس له‌وه ده‌کرێت رێکخراوه سڤیل و پیشه‌یه‌کان وه‌کو رێکخراه‌کانی ژنان، لاوان، خوێندکاران و ئه‌وانه‌ی تر له کوردستان به جۆریک په‌ێره‌وی پارت و رێکخراوه ڕامیاریه‌کان ده‌که‌ن وه وه‌کو پاشکۆی ئه‌و ڕێکخراوانه لیان هاتوه، به جۆرێک ده‌وتری سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له ده‌ست داوون. رۆژنامه نووس و چالاکی بواری ژنان دکتۆر رویا تلوعی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "ئه‌و به‌و جۆره ناێبینیت به‌ڵکو ئه‌و شته‌ی که ئه‌و ده‌یبینیت هه‌وڵێکی زۆر ناکارامه‌ی رێکخراوه سیاسیه‌کانه بۆ موساده‌ره‌کردنی بزافه مه‌دنیه‌کان وه به شتێکی دروستی ناێبینێت ،ده‌شڵێت چونکه ئێمه ئه‌بێ پێناسه و واتای بزافه تازه مه‌ده‌نیه‌کان بزانین وه به گشتی له بزوتنه‌وه کلاسیکه سیاسیه‌کان که له پێشدا هه‌بوه جیاوازه. دکتۆر تلوعی له درێژایی قسه‌کانێدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕێکخراوه‌یه‌کی سیاسی پێ وابێت ئه‌توانێت ده‌ست ڕاگرێت و زاڵ ببێت به سه‌ر بزافه مه‌ده‌نیه‌کاندا من به شتێکی هه‌ڵه ده‌ێزانم.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:54 خوله‌که.