له سه‌ره‌تاکانی ئه‌م مانگه‌دا بوو بڵاوکردنه‌وه‌ی نوسینێک له گۆڤارێک‌دا به ناوی چرپه مشت و مڕێکی زۆری نایه‌وه، وه‌ک ده‌گوترێت له‌و نوسینه‌دا سوکایه‌تی به پیرۆزیه ئاینیه‌کان کراوه و کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق خۆپیشاندان بکرێت و په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌رد باران بکرێت و په‌لاماری هه‌ندێک له شوێنه گشتیه‌کان بدرێت.
هه‌ر له پاش ئه‌م ڕووداوانه لیژنه‌ی تایبه‌ت به کاروباری ئاینی له په‌رله‌مانی هه‌رێمدا به‌رنوسی یاسایه‌کی ئاماده‌کرد به ناوی به‌رنوسی یاسای پاراستنی پیرۆزیه ئایینیه‌کان.
له به‌رامبه‌ردا سه‌دان ڕۆشنبیر و ڕوناکبیر و ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانانی کورد که‌مپه‌ینێکیان ڕاگه‌یاندوه وه‌ک ناڕه‌ازایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر به به‌رنوسی یاسای پاراستنی پێرۆزیه ئاینیه‌کان و په‌یامی خۆیان گه‌یاندۆته په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یاندا ئاماژه‌یان پێکردووه، ئه‌و به‌رنوسه‌یان به هێرشکردنه سه‌ر ماف و ئازادیه سیڤیڵیه‌کان ناودێر کردووه.
به‌ڵێن ساڵح له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا میوانداری هه‌ر یه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
سالار مه‌حمود ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی
ئاسۆس هه‌ردی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 15:13 خوله‌که.