پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له تورکیا کۆتایی هات. له ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا و به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌کان پارتی داد و گه‌شه پێدانی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا له پێشه‌نگه و پێده‌چێت به‌ره‌و زۆرترایه‌تی په‌رله‌مان بڕوات ، به‌ڵام هێشتاش ده‌گوترێت بڕوا وانییه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی زۆرینه‌ی ڕه‌ها به ڕێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێت.
سه‌رکه‌وتنی ئاکه‌په بۆ سیاسه‌تی ناوخۆی تورکیا چ مانایه‌کی ده‌بێت؟
له‌م مێزگرده‌دا که هاوکاران به‌ڵێن ساڵح و ده‌خیلی شه‌مۆ کردویانه ژماره‌یه‌ک ته‌وه‌ریان له گه‌ڵ میوانه‌کانیاندا خستۆته بهرباسکردن
ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانی مێزگردهکهن:
ڕۆژنامه‌وان جه‌لیل کایا ، له ڕۆژنامه‌ی Le Monde Diplomatique بنکه له ئه‌ڵمانیا.
مامه‌ند ڕۆژه، پسپۆڕی کاروباری تورکیا له سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 19:18 خوله‌که.