له کاتێکدا ئه‌مرۆ له سه‌رانسه‌ری جیهان، رۆژی جیهانی ژنان به‌رز راده‌گیردرێت، ژنانی کورد له پشتی لوله‌کانی زینداندان و هه‌ندێک چاوه‌روانی مردن و له سێداره‌دان و ههندیکێ تریش له ناو خیابانه‌کاندا خه‌ریکی مانگرتنن و به‌شێکی تریش له‌به‌ر سه‌رما و گه‌رمای ساڵ له دۆڵ و شاخه‌کاندا چه‌ک به شانن. ئایا باری ژنانی کورد وه یاخود بزوتنه‌وه‌ی ژنان که‌م و پیش له هه‌مو پارچه‌کانی کوردستان وه‌کو یه‌کن وه یاخود جیاوازیه‌ک له نێوانیاندا ده‌بینرێت؟
له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ماندا رۆژنامه‌وان و چالاکانی مافه‌کانی ژنان خانم شلێر باپیری و خانم نه‌گین شێخولئیسلامی تێشک ده‌خه‌نه سه‌ر به‌شێک له تێکۆشانی ژنانی کورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واکانیان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 31:10 خوله‌که