دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی 7 ی سێی عێراق گفتوگۆکان له نێوان لایه‌ن و قه‌واره سـیاسـیـیه‌کانی عێراقیدا ده‌سـتیان پـێـکردووه به مه‌به‌سـتی یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ هه‌بوونی زۆرترایه‌تی ده‌نگ له په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌وجاش پـێـکهێنانی حکومه‌تی عێراق.
سیناریۆکان زۆرن، به‌ڵام پـرسـیار ئه‌وه‌یه ئایا که‌م له‌و سیناریۆیانه خاوه‌نی پـرۆژه‌یه‌کن ناوی لێـبنرێت پـرۆژه‌یه‌کی نیشـتیمانیانه‌ی عێراقی که خاوه‌نی کارنامه‌یه‌کی وابێت ئه‌م وڵاته به شه‌ڕ وێرانبووه له ئاقاره‌کانی تایفه‌گه‌رایی و ئاینزایی و تاک‌ڕه‌وی دوربخاته‌وه و بیبات به‌ره‌و وڵاتێـکی دامه‌زراوه‌یی دیموکراسـیانه دور له ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ده‌ره‌کی.
ئایا هاوپه‌یمانێتیـیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و بنچینانه پـێـکدێن یان چوار سـاڵی داهاتووش دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌که‌ی چواری سـاڵی ڕابردووه؟
کورده‌کان له کوێی ئه‌م خواسـتانه‌دا ده‌بن؟.. ئایا ئه‌مانیش به هه‌موو ناکۆکیـیه‌کانه‌وه ده‌توانن به سـتراتیژیـیه‌تێـکی هاوبه‌شه‌وه له به‌غدا بن؟
هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ تیشـک‌خسـتنه سه‌ر ئه‌م باسانه ته‌رخان کرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
دکتۆر ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، مامۆسـتای کۆلێژی یاسا و ڕامیاری له زانکۆی سـلێمانی.
عومه‌ر حه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 21:22 خوله‌كه.