هاوکاتی ئه‌وه‌ی شه‌پـۆلێـکی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه له هه‌رێمی کوردسـتانیش و به تایبه‌تی له شـاری سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری، وه‌کو که‌لار و هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌ید سـادق خۆپـیشـاندانی هاوشێوه سـازده‌کرێن و تیایدا داوای نه‌هێشـتنی گه‌نده‌ڵی و چاکسـازی له هه‌موو بواره‌کاندا ده‌که‌ن.
ئه‌مه بابه‌تی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یدر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به لیسـتی کوردسـتانی.
مامۆسـتا ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 23:10 خوله‌كه.