عێراق له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان چ جۆره ئاینده‌یه‌ک چاوه‌ڕوانی ده‌کات؟ چ جۆره ژینگه‌یه‌کی سیاسی ده‌هێنێته ئاراوه که بتوانێت دوور له به‌رژه‌وه‌ندییه تاک لایه‌نه‌کان و دوور له ڕوانینه تایفه‌گه‌راییه‌کان حکومه‌ت پێکبهێنێت. ئه‌گه‌ریش ئه‌م حکومه‌ته پێکهات ئایا ده‌توانێت ئه‌و دامه‌زراوه بێت وه‌ک ده‌گوترێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه بێت نه‌ک هه‌ر ته‌نها به‌شدارییه‌کی وێنه‌یی؟؟
گرفته‌کان بۆ ئاینده‌ی عێراق له نێو کۆڵان و شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که‌وه خۆیان حه‌شارداوه یان له وڵاتانی دراوسێیه‌وه بۆی ده‌نێردرێت؟؟
بۆ تیشک خستنه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له مێزگردی هه‌فتانه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا میوانداری هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان ئارێز عبدلله ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ڕۆژنامه‌وان له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیستی مێزگرده‌که بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ که ماوه‌که‌ی 17:01 خوله‌که.