که‌مپه‌ینی (بێده‌نگ نابین) له هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش هه‌فته‌یه‌ک له کار و چالاکیه‌کانی کۆتایی به کاره‌کانی هێنا ، ئه‌م کۆتایی هێنانه به ته‌واو کردنی مانگرتنی به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بوو له شاری سلێمانی.
ئه‌م که‌مپه‌ینه شێوازێکی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بوو به‌رامبه‌ر به کوژرانی ڕۆژنامه‌نوسی لاو (سه‌رده‌شت عوسمان) له شاری هه‌ولێر.
ڕێکخه‌رانی ئه‌م که‌مپه‌ینه ده‌ڵێن کۆتایی هێنان به‌و چالاکیانه‌یان که بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بووه به مانای کۆتایی هێنان به فشاره‌کان نایه‌ت، به‌ڵکو به شێوازێکی تر چالاکیه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌کو بکوژه ڕاسته‌قینه‌کان ده‌برێنه به‌رده‌م دادگا.
بۆ مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان (عه‌لی که‌ریم) سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له هه‌ولێر و (ئیبراهیم سه‌عید) مامۆستای ڕاگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی کردووه.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 15:23 خوله‌که.