له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا چه‌ند پـێشـکه‌وتنێـکی له بواری به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی به‌ده‌سـتهێناوه و به تایبه‌تی له به‌شه هه‌سـتیاره‌که‌ی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل گومانیان لێی هه‌یه، ئه‌ویش پـیتاندنی یۆرانیۆمه.
ئێران له ئێسـتادا ده‌ڵێت ئامێری نوێی هه‌یه که ده‌توانێت خێراتر یۆرانیۆم بـپـیتێنێت، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه به به‌زاندنی هێڵی سوور له لایه‌ن ئێرانه‌وه دابنرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له کاتێـکدا دێت که نیگه‌رانیـیان له‌مه‌ڕ به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران زیاتر بوون و ته‌نانه‌ت وایکردووه له نێوه‌نده‌کانی ئیسرائیل باس له شیانی هێرشی تاک‌لایه‌نه‌ی خۆیان بۆ سه‌ر داموده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێران بکه‌ن.
ئه‌مه بابه‌تی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی به‌ڕێوه‌ی‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
مه‌سعود کوردپـور، شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری سیاسی ئێران و ڕۆژنامه‌وان له ئێران.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران بنکه له نه‌روێژ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16:23 خوله‌كه.