Accessibility links

ڕۆحانی: ئەمەریکا پێویستە سزاکان لاببات ئەگەر دەیەوێت یارمەتی ئێران بدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی پێویستە لەسەر ئەمەریکا سزاکانی سەر وڵاتەکە لاببات ئەگەر دەیەوێت یارمەتیمان بدات لە کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

وتیشی وڵاتەکەی هیچ نیازێکی نیە پێشنیارەکەی واشنتن پەسەند بکات بۆ پێشکەش کردنی یارمەتی مرۆیی.

ڕۆحانی وتی " ڕابەرانی ئەمەریکا ڕاست ناکەن، ئەگەر دەیانەوێت یارمەتی ئێران بدەن، ئەوا تەنها دەتوانن سزاکان لاببەن، ئەو کاتە دەتوانین مامەڵە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG