Accessibility links

ڕۆحانی: ئێران نایەوێت بچێتە جەنگەوە دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی وڵاتەکەی نایەوێت بچێتە جەنگەوە دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " نامانەوێت بچینە جەنگەوە دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا."

هەروەها وتیشی وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە کە لە ساڵی 2015 دا لە نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا واژۆ کرا، ئەمەش سەرەڕای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنەکە.

سەرۆکی ئێران وتی " هەتاوەکو ڕێکەوتنەکە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانمان بکات ئێمە پابەند دەبین پێوەی. ئەو وڵاتانەی کە لە ڕێکەوتنەکەدا ماون هەنگاوی زۆر باشیان ناوە بەڵام ئێران چاوەڕێی شتی زیاتر دەکات."

ڕۆحانی وتی سزا نوێیەکانی ئەمەریکا کە پێشبینی دەکرێت لە مانگی یانزەدا ڕابگەیەنرێن نایاسایین و شتێکی باش پیشان نادەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG