Accessibility links

پێدەچێت ڕۆحانی لە 19 ی مانگدا سەردانی ژاپۆن بکات


دەزگای هەواڵی چیچی ژاپۆنی وتی پێدەچێت سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە 19 ی مانگی دوانزەدا سەردانی ژاپۆن بکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابیدا.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی وتی گفتوگۆ دەکرێت سەبارەت بە سەردانی ڕۆحانی بۆ ژاپۆن، لە هەوڵێکدا بۆ چارەسەرکردنی ململانێی چەکی ناوەکی لەنێوان ئەمەریکا و ئێراندا.

جێی ئاماژەیە ژاپۆن پەیوەندییەکی هاوڕێیانەی هەیە لەگەڵ هەریەک لە ئەمەریکا و ئێراندا، هەروەها ڕاشیگەیاندووە بەشداری هیچ هاوپەیمانێتیەکی ئەمەریکی ناکات لە کەنداو بۆ پاراستنی کەشتیە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG