Accessibility links

ژنێـک دەبێتە سەرۆکی شارەوانی ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا


پاش 2500 سـاڵ لە حوکمڕانی پـیاو، ئەمڕۆ ڕۆما ژنێـکی گەنجی بۆ بەڕێوەبردنی شارەکەیان هەڵبژارد.

فێرجینیا ڕاگی تەمەن 37 سـاڵ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە خۆجێـیەکەی ڕۆما بەدەسـتهێنا پاش ئەوەی 67% ی دەنگەکانی بردەوە.

ئەم خانمە پارێزەرە کە ئەندامی بزوتنەوەی پـێنج ئەستێرەیە (M5S) توانی شـکست بهێنت بە ڕۆبێرتۆ جێکێتی کە لە پارتی دیموکراتی ماتیۆ ڕێنزی سەرۆک وەزیرە.

چاودێران دەڵێن توڕەیی خەڵکی لە گەندەڵی نێو ڕۆما و خراپی خزمەتگوزاریـیەکان هاندەربوون بۆ هەڵبژاردنی ڤێرجینا ڕاگی، ئەمەش لەخۆیدا سەرکەوتنێـکی بۆ بزوتنەوەی پـێنج ئەستێرە.

ڤێرجینیا ڕاگی لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەدا بەڵێنی بە خەڵکی شارەکەی دا کە جێبەجێکرنی یاسا و شەفافیەت بۆ دامودەزگاکانی شارەکە بگێڕێتەوە. گوتی پاش 20 ساڵ لە خراپی بەڕێوەبردن و مافیای نێو پایتەخت بەهاکان نەمان.

XS
SM
MD
LG