Accessibility links

ژمارەی ئاوارەکانی ڕۆهێنگا لە بەنگلادیش گەیشتە زیاتر لە 580 هەزار کەس

  • VOA News

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ژمارەی ئەو هاوڵاتیـیە ڕۆهێنگایانەی لە مانگی هەشتەوە هەتا ئێستا لە میانمارەوە پەنایان بۆ بەنگلادیش بردووە، ژمارەیان گەیشتووەتە 582 هەزار کەس.

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ئەمڕۆ سێشەممە ئەم ئامارەی ڕاگەیاند و گوتی تەنها لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو 45 هەزار ئاوارە ڕوویان لە بەنگلادیش کردووە و هێشتا بە هەزاران کەسی دیکە لەسەر سنوورەکانن.

ئەندرێ ماهیسیچ گوتەبێژی کۆمسیۆنەکە نیگەرانی قوڵی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ڕەوشی ئەو هەزاران ئاوارە نوێـیەی لەسەر سنووری نێوان میانمار و بەنگلادیش گیریانخواردووە.

گوتیشی ئەو ڕۆهێنگایانەی لە بەشی باکوری هەرێمی ڕاخین بوون، واتە ناوەندی نەتەوەیـیـان، ئەوانیش لە کۆتایـیدا بڕیاریان داوە ناوچەکانیان جێبهێڵن پاش ئەوەی گوندەکانیان سووتێنران.

XS
SM
MD
LG