Accessibility links

سەرچاوەیەک: گەڕاندنەوەی موسوڵمانەکانی ڕۆهینجیا بۆ میانمار ڕۆژی پێنجشەممە دەست پیناکات


سەرچاوەیەک وتی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی موسوڵمانانی ڕۆهینجیا بۆ میانمار ڕۆژی پێنجشەممە دەست پیناکات، پێشتر وابڕیاربوو پێنجشەممە ڕۆهیجنیاکان لە بەنگلادیشەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ میانمار.

سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە وتی " ئەوە سبەینێ ڕوونادات چونکە کەس نایەوێت بگەڕێتەوە."

جێی ئاماژەیە بەنگلادیش دەستی کرد بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕەوانەکردنەوەی کۆمەڵێک لە موسوڵمانەکانی ڕۆهینجیا بۆ میانمار، ئەمەش لە ڕێکەوتنێکدا کە هەردوو حکومەتی بەنگلادیش و میانمار لە مانگی 10 دا پێی گەیشتن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG