بەرپرسێکی ئاسایشی ئۆکرانیا وتی موشەکێک لە بینایەکی نیشتەجێبوون و کەنیسەیەکی شاری ئۆدێسای سەر دەریای ڕەشی داوە و منداڵێک گیانی لەدەستداوە.
دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ئۆکرانی لە زاری بەرپرسێکی ئاسایشی شارەکەی باشووری ڕۆژئاوای ئۆکرانیاوە بڵاویکردەوە پێنج کەس لە بیناکەدا بوون کاتێک موشەکەکە لێیداوە، منداڵێکی دیکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەرپرسەکە وتی تەقینەوەکە زیانی بە پەنجەرە و دیوار و سەقفی کەنیسەیەکیش گەیاندووە.
سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا ئۆلێکسی دانیلۆڤ گیان لەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی منداڵێکی دیکەی لە هێرشەکەدا پشتڕاست کردەوە. وتی هێرشەکە سەقفی کەنیسەکەی وێران کردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز