به‌پێی هه‌واڵه‌کان وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار دراوه 466 چه‌کداری ئه‌نجومه‌نه‌کانی به ناو سه‌حوه له‌سه‌ر میلاکی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروسـتی دابمه‌زرێن.
ڕزگار عه‌لی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئه‌م هه‌واڵه ڕاسته و زۆربه‌یان خه‌ڵـکی نه‌خوێنده‌وارن و بڕوا نهمهیان نیـیه. ده‌شڵێت ئه‌وان له لای خۆیانه‌وه ئه‌و بڕیاره‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:27 خوله‌كه.