Accessibility links

خۆپـیشـاندانه‌ ناڕه‌زایـیه‌کانی ناو ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌وی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت

خۆپـیشـاندانه‌کان بۆ شه‌وی سێشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبوون له‌ زیاتر له‌ 150 شـاری سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا. جگه‌ له‌ شاری فێرگسن به‌ گشتی به‌ شێوه‌یه‌کی هێمنانه‌ به‌ڕێوه‌چوون.
جۆن بێڵمه‌ر سه‌رۆکی پـۆلیسی ناوچه‌ی سانت لویس که‌ شاری فێرگسن له‌ بازنه‌ی ناوچه‌که‌یه‌تی، شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی گوتی 44 که‌سیان له‌ شاری فێرگسن ده‌سـتگیرکردووه‌، ته‌نها 4 له‌و که‌سانه‌ له‌سه‌ر تاوان ده‌سـتگیرکراون که‌ یه‌کێـکیان به‌بێ مۆڵه‌ت ته‌قه‌ی کردووه‌ و سیانه‌که‌ی دیکه‌یان له‌سه‌ر هێرشکردنه‌ سه‌ر پـۆلیس بووه‌، به‌ڵام ئه‌وانی دیکه‌ زۆربه‌یان له‌سه‌ر سه‌رپـێچیکردنی یاسا ده‌سـتگیرکراون‌، وه‌کو گوێ نه‌دان به‌ فه‌رمانه‌کانی پـۆلیس و پابه‌ند نه‌بوون به‌ ڕێنمایـیه‌کان.
پاش ڕووداوه‌کانی شه‌وی دووشه‌ممه‌ زیاتر له‌ 2 هه‌زار پاسه‌وانی نیشـتیمانی له‌ شاری فێرگسن بڵاوکرانه‌وه‌ بۆ پاراسـتنی شوێنه‌ گشـتیـیه‌کان.
سه‌رۆک ئۆباماش ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ توندی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و کاره‌ توندوتیژیـیانه‌ی کرد که‌ له‌ شاری فێرگسن ڕوویاندا و گوتی سووتاندنی بینا و ئۆتۆمبیل و زیان گه‌یاندن به‌ شوێنه‌ گشتی و تایبه‌ته‌کان و ژیانی خه‌ڵگی خستنه‌ به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه‌ هیچ پاساوێـکی بۆ نیـیه‌ و ته‌نها کاری تاوانکارین، بۆیه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک هاوسۆز نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی زیان به‌ ناوچه‌کانیان ده‌گه‌یه‌نن. گوتیشی ڕێگه‌ی دیکه‌ هه‌یه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی.

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG