سه‌عید ساعدی و یه‌حیا قه‌وامی دوو هاوڵاتی کوردی ئێران ، که هه‌ر له‌و کاته‌ی دوو مانگ له‌مه‌و پێش له ماڵی حه‌بیبوڵا له‌تیفی ده‌ستگیر کراون ، له دۆخێکی نادیاردا ده‌ژێن وڕێگای چاوپێکه‌وتنیش له خانه‌واده‌کانیان گیراوه. رزا مه‌نوچه‌هری چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ته‌نها تاوانی ئه‌و دوو که‌سه ئه‌وه بوه که وه‌کو به‌شێک له رێوڕه‌سمی کورده‌واری چونه بۆ ماڵ کاک له‌تیف بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له خانه‌واده‌که‌یان بکه‌ن که له سێداره‌دانی کوره‌که‌یان ڕاگیراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گویبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:02 خوله‌که.