حکومه‌تی ئێران کۆمه‌ڵێک له ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستانی باشور بۆ ئاهه‌نگێڕانه‌کانی 10 ی فه‌جری دامه‌زراندنی شورشی ئیسلامی ئێران بانگهێشت کردوون که بوه‌ته هوێ دڵگرانی زۆر له کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی روژنامهنووسهکان. رزا مه‌نوچه‌هری رۆژنامه‌نووس و چالاکی کار‌و باره‌کانی سڤیل له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م ساڵ جیاواز له ساڵانی پێشوتر جگه له به‌رپرسانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداران، 33 رۆژنامه نووسیان له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئاههنگێرانهکانی 10 ی فه‌جر بانگهێشت کردوون که کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری له ناو رۆژنامه نووسان و ڕۆشه‌نبیرانی ڕه‌خنه گر درووستکردووه، وه نه‌ک هه‌ر ته‌نها له نیوان کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات، به‌لکو خه‌ڵکێکی زۆر له باشوری کوردستان ،رۆژنامه نووسان وچالاکانی سڤیل له دژی ئه‌وه‌ن ئه‌و رۆژنامه نووسانه له‌و ئاههنگوزاریانهدا به‌شداری بکه‌ن. مه‌نوچه‌هری ده‌شڵێت ئێران ده‌یه‌وێ به م کاره به جیهانی ناو و ده‌ره‌وه بڵێ ئیمه ڕێبازێکی نه‌رممان هه‌یه به‌رامبه‌ر به کورد‌و له‌گه‌ڵ کورددا هیچ کێشه‌یه‌کمان نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:27خوله‌كه.