کورد به گشتی و دانیشتوانی ناوچه دابڕاوه‌کان و به تاێبه‌تیش که‌رکوک به ئاره‌زوون که‌ی کێشه‌کانیان یه‌کلا بێته‌وه و به‌ندی 140 پیاده بکرێت و به کۆتایی بێت، به‌ڵام وا دیاره پاش 9 ساڵ زۆر جار کێشه‌کان به ئاقارێکی تردا ده‌روون و ئێستاکه باس له گۆڕینی تابلوه‌کانی شاری که‌رکووک ده‌کرێت و نوسینه‌وه‌یان ته‌نها به زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی.
رێبوار تاله‌بانی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی دیاره له رژێمی پێشوودا تابلۆ نه‌بوه به زمانی کوردی هه‌موو به زمانی عه‌ره‌بی بوو، دوای 2003 له ماده‌ی چواردا به فیرمی ناو نووس کرا ، به‌ڵام له رووی پراکتیکه‌وه به‌غداش له‌گه‌لدابێ، که‌م له دام و ده‌زگاکان پابه‌ند بوونه به‌و به‌نده ده‌ستوریه . ئاخۆ که‌رکوک به چ ئاقارێکدا ده‌ڕوات، رێبوار تاله‌بانی ده‌لێت ئێستاکه بار و دۆخی هه‌موو عێراق به ئاقارێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوودا ده‌بێت سه‌ێر بکه‌ێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:07 خوله‌که