Accessibility links

کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن 12 دەخاتە بازاڕەوە


کۆمپانیای ئەپڵ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ڕۆژی سێشەممە ئایفۆن 12 ی خستە بازاڕەوە.

ئەو کۆمپانیایە چوار جۆری موبایلی نمایش کرد کە تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە.

ئایفۆنی 12 لەگەڵ سیستمی 5G کاردەکات کە پەیوەندییەکەی زۆر خێراترە. کۆمپانیاکەش هیوادارە بەم جۆرە ئامێرەی بتوانیت سەرنجی کڕیاران ڕابکێشێت تا تەلەفۆنە کۆنەکانیان بگۆڕن و لە کۆتایی ئەمساڵدا فڕۆشی زیاد بکات.

نرخ و ڕەنگەکانی جۆرە نوێیە ئایفۆنەکە بەم شێوەیەیە،

هەرزانترینیان ئایفۆن مینی بە 699 دۆلارە و بە رەنگەکانی سپی، سور، ڕەش، شین و سەوز دەستدەکەوێت.

ئایفۆن12 کە شاشەکەی 6.1 ئینچە نرخەکەی 799 دۆلارە و ڕەنگی رەش، شین، سەوز، سور و سپی هەیە.

شێوازی پرۆی ئایفۆن 12 کە سێ کامێرای هەیە لەگەڵ تایبەتمەندی نوێی 3D نرخەکەی لە 999 دۆلارەوە دەستپێدەکات و ڕەنگەکانی شین، ئاڵتونی، زیوی و ڕەساسی هەیە.

و گرانترینیشیان ئایفۆن 12 ی پرۆ ماکسە و نرخەکەی لە هەوزارو و 99 دۆلارەوە دەستپێدەکات هەتا هەزارو 399 دۆلار و بەهەمان شێوە چەندین ڕەنگی جیاوازی هەیە وەکو شین، زیوی، ئاڵتونی و ڕەساسی.

XS
SM
MD
LG