کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت له وڵاتی کۆماری کۆنگۆ ده‌ڵێن له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له برازاڤیڵی پایته‌خت نزیکه‌ی 200 که‌س کوژراون، له نێویاندا ژماره‌یه‌ک کرێـکاری چینی. هه‌روه‌ها 200 که‌سی دیکه برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن زوویه‌کی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له عه‌مبارێـکی ته‌قه‌مه‌نی که ده‌که‌وێته سه‌ر ڕووباری گۆنگۆ ئاگرێـک که‌وتۆته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه به‌هێزانه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌کان ئاسمانی ناوچه‌که به دوکه‌ڵی ڕه‌ش گیرا و خه‌ڵـکی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
کاربه‌ده‌سـتێـک له کونسوڵخانه‌ی چین له برازڤیڵ به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ژینوای وڵاته‌که‌ی گوتووه به لایه‌نی که‌م 4 کرێـکاری چینی له نێو کوژراوه‌کاندان و به ده‌یانی دیکه برینداربوون.
ئاژانسی ژینوا ده‌ڵێت ئه‌و کرێکارانه له‌وێ بۆ گرووپی بیناسـازی به‌یژین کاریان کردووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری ته‌قینه‌وه‌کان نه‌زانراوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پـێناچێت ئه‌مه به مه‌به‌ست کرابێت.