Accessibility links

هەڵگورد سەمەد: هیچ حکومەتێک لە دنیادا تاسەر ناتوانێت رێ لە ئازادی رادەربڕین بگرێت


ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنووری جیھانی لە دوایەمین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە تورکیا ئەوەی ئاشکراکرد کە تەنیا لەمساڵدا 150 تەلەفزیۆن و رادیۆ و رۆژنامە لە تورکیا داخراون، سەرباری ئەوەی بە سەدان رۆژنامەنوس لە زینداندان و رەوشی رۆژنامەوانان بە گشتی لە دۆخێکی مەترسیداردایە.
بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ئازادی رادەربڕین لە تورکیادا، ئەمرۆ کۆنفراسێکی تایبەت دەربارەی ئەو پرسە لە پەرلەمانی ئەوروپا ئەنجامدرا. لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەرانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی ئەوروپا و پەیامنێرانی بێسنور و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری ئەوروپا و رۆژنامەنوسانی بەلجیکا و فەرەنسا و ئەڵمانی و کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و چالاکوانان بەشداربوون.

هاوکات بە پشتبەستن و گەڕانەوە بۆ دوایەمین راپۆرتی پەیامنێرانی بێسنور سەبارەت بە تورکیا سەنگ خرابووە سەر مەترسییەکانی رەوشی رۆژناموانان و میدیاکاران و داخستنی ناوەندە میدیایی و چاپەمەنییەکان.

ئاسۆ جەبار بۆ پتر ئاگاداربوون لە وردەکارییەکانی کۆنفرانسەکەو رەوشی رۆژنامەوانان لە تورکیا و هەوڵەکانی پەیامنێرانی بێسنور، وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەوان هەڵگورد سەمەددا سازکردووە......

هەڵگورد سەمەد دەڵێت "تەنانەت ئەو رێکخراوە سڵی لەوە نەکردۆتەوە کە تورکیا بە گەورەترین زیندانی رۆژنامەوانان ناوببات."

هاوکات دەڵێت "ئێستا زۆرترین رۆژنامەوانان لەزینداندان، بەتایبەتی زوربەی هەرە زۆریان ئەوانەن کە کوردن یاخود ئەوانەن داکۆکی لەپرسی کورد و داکۆکی لەئازادی رادەربڕین دەکەن."

دەشڵێت "هیچ حکومەتێک لەدنیادا تاسەر ناتوانێت رێ لەئازادی رادەربڕین بگرێت. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:41 0:00

XS
SM
MD
LG