Accessibility links

لە ساڵی 2019 دا 49 ڕۆژنامەنووس کوژراون


بەپێی ڕاپۆرتێکیڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور لە ساڵی 2019 دا 49 ڕۆژنامەنووس کوژراون، ئەمەش کەمترین ژمارەیە لە ماوەی 16 ساڵی ڕابردوودا.

ڕێکخراوەکە کە بنکەکەی لە پاریسە وتی زۆربەی ئەو ڕۆژنامەنووسانە کە ژمارەیان " زۆر کەمە بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوودا " لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکاندا لە یەمەن و سوریا و ئەفغانستان کوژراون. هەروەها هۆشیاریشیدا لەوەی کە " ڕۆژنامەوانی هێشتا کارێکی مەترسیدارە."

وتیشی لە بیست ساڵی ڕابردوودا بۆ هەر ساڵێک 80 ڕۆژنامەنووس کوژراون.

سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکە کریستۆڤ دیلاوەر هۆشیاریدا لەوەی ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەو وڵاتانەدا کوژراون ئاشتیان تێدایە زۆرە و جێی نیگەرانییە. بە تەنها لە مەکسیک 10 ڕۆژنامەنووس کوژراون.

وتی " لە ئەمەریکای لاتین 14 پەیامنێر لە سەرتاسەری کیشوەرەکەدا کوژراون، وەکو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لێهاتووە."

بەڵام جەختی لەوە کردەوە کەمبوونەوەی ژمارەی کوژراوان لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان شتێکی ئەرێنیە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا " ژمارەیەکی زیاتر لە ڕۆژنامەنووسان دەکوژرێن بەهۆی کارەکانیانەوە لە وڵاتە دیموکرات خوازەکاندا، ئەوەش کێشەیە بۆ دیموکراسییەت."

ڕێکخراوەکە ڕوونیشی کردەوە ڕاستە بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوودا ژمارەکە کەمبۆتەوە بەڵام ژمارەیەکی زیاتریان دەستگیر دەکرێن و زیندانی دەکرێن.

لە ساڵی 2019 دا نزیکەی 389 ڕۆژنامەنووس زیندانی کراون، ئەم ڕێژەیەش بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا لە سەدا دوانزە زیادی کردووە.

نیوەی ئەو ژمارەیە لە چین و میسڕ و سعودیە زیندانی کراون.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەدا " سێیەکی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی زیندانی کراون لە جیهاندا لە چینن."

هەروەها 57 ڕۆژنامەنووسی دیکە لە سەرتاسەری جیهاندا زیندانی کراون، زۆربەیان لە سوریا و یەمەن و عێراق و ئۆکرانیان.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG