ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی هێز مامناوه‌ندی له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقی داوه له نزیـک سـنووره‌کانی تورکیا.
به‌پـێی ئاژانسی چاودێری جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکا گوڕی بومه‌له‌رزه‌که 4.5 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه و له ناوچه‌یه‌کی داوه که نزیکه‌ی 60 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری دهۆکه‌وه دوره.
ڕه‌مه‌زان هه‌مزه مامۆسـتای جیۆلۆجی له زانکۆی دهۆک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌و باره‌یه‌وه گوتی ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه درێژه‌ی ئه‌و پاشه له‌رزانه‌یه که به دوای بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌ی 23 ی مانگی ڕابردووی ناوچه‌ی وانه‌وه دێن، ده‌ڵێت هێشـتا چینی زه‌وی له ناوچه‌که‌دا سه‌قامگیر نه‌بووه‌ته‌وه.
به‌ڕێز ڕه‌مه‌زان هه‌مزه له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م پاشه له‌رزانه هه‌روا به‌رده‌وام ڕوو بده‌ن، ئه‌وا پـێویسته پـیاداچوونه‌وه به ڕێنمایـیه‌کانی بیناسـازی و هه‌روه‌ها ئاماده‌کاریـیه‌کان بۆ ڕوودانی بومه‌له‌رزه له هه‌رێمی کوردسـتاندا بکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:42 خوله‌كه.