Accessibility links

دۆخی پەناخوازان لە تورکیا


پەناخوازان لە تورکیا
پەناخوازان لە تورکیا

مولانیا دەڵێت بڵاوبوونەوەی پەتای کوڕۆنا، کەمتەرخەمی ئاژانسی پەناخوازانی یو ئێن، ڕاگرتنی ڕەوتی پەسند کردنی پەناخوازان و گوازتنەوەیان بۆ وڵاتانی سێهەم، پەناخوازانی زۆر بێ دەرەتان کردوون.

میوانی پرۆگرامی حەوتووانەی ڕوانگە: هیوا مولانیا، پەنابەر و ئەندامی فێدراسێۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان

مولانیا کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە وەک پەنابەر لە تورکیا دەژیت دەڵێت بە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا پەناخوازان بە گشتی و پەناخوازانی کورد بە تایبەتی لە تورکیا دا سەرچاوەی داهاتیان لە دەست داوە و بە تایبەتی لە باری پێ ڕاگەیشتنی تەندروستی و ژیان لە دۆخێکی زۆر نالەباردا دەژین. بو وێنە محەمەد توڕابی کە بۆ ماوەی شەش ساڵ وەک پەناخواز دەژیا لە ئە دواییانەدا بە هۆی نەخۆشی و نەبوونی بیمەی تەندروستی گیانی لە دەست دا.

محەمەد توڕابی، پەناخواز لە تورکیا گیانی لە دەست دا
محەمەد توڕابی، پەناخواز لە تورکیا گیانی لە دەست دا

هەروەها ئاگایی دەدات کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ئەو کەسانەی کە وەک پەنابەر دێنە ئەو وڵاتە، ئیدارەی کۆچبەری حکومەت بە سەر داوای پەناخوازان ڕادەگات و ئەمەش ڕەوتی وەرگرتنی فەرمی بە پەناخوازی زۆر درێژ و ناڕوون دەکات. هەڵبەت پێشتر کەسانی پەناخواز ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە ئاژانسی بەرزی یوئێن بۆ کار و باری پەناخوازان دەگرت.

هیوا مولانیا- پەناخواز و ئەندامی فدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەوانان
هیوا مولانیا- پەناخواز و ئەندامی فدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەوانان

هەروەها ئاماژەش دەکات لە دۆخی ئێستا دا هیچ وڵاتێک بە کردەوە هەنگاو بۆ وەرگرتنی پەناخوازان هەڵناهێنێتەوە، و بە تایبەتی ئەمەریکاش یەکێک لە ئەو وڵاتانەیە. ئەو دەڵێت بە پێچەوانەی سەردەمی بەڕیوەبەرایەتی ئۆباما کە پەناخوازیان وەردەگرت، بەڵام ئێستا بە هۆی ئەوەی بە بڕیاری سەرۆک تڕامپ وەرگرتنی پەنابەران بۆ ئەمەریکا ڕاگیراوە زیانێکی زۆری بە ژیان و داهاتووی ئەوان گەیاندووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:03 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG