Accessibility links

مولانیا: پەناخوازان لە تورکیا لە دۆخێکی نالەباردا دەژین


کۆمەڵێک لە پەناخوازان لە پارکێکی شاری ئیزمیر، ١٣ی مانگی ٤ی ٢٠٢٠

پۆلێک لە بەپەنابەرانی خێرخۆاز لە شاری وان دەستیان بە هەڵمەتێکی خۆبەخشانە بۆ یارمەتی دان بە ئەو پەنابەرانە کردووە کە ئێستا لە تورکیادا زۆر بێ دەرەتانن.

ئەو خۆبەخشانە بێ ئەوەی یارمەتی هیچ ڕێکخراوەیەکی مافی مرۆڤ و کەسانی تریان لە پشت بێت، تا ئێستا بۆ چەندەمین جار هەوڵی کۆکردنەوەی ئەو یارمەتی و پێداویستیانەیان داوە.

هیوا مولانیا، رۆژنامەنووس و پەناخواز
هیوا مولانیا، رۆژنامەنووس و پەناخواز

لە ئەم وتووێژە دا، هیوا مولانیا، پەنابەرێکی کورد لە شاری وان و ئەندامی فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەنووسان دەڵیت کە لە ئەم دۆخەی ئێستادا بۆ هۆی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا وەک پەتایەکی گشت گیر کە لە گۆڕێ دایە، گوزەرانی زۆربەی ئەو پەناخوازانەی لە مەترسی خستووە.

هەروەها ئاگایی دەدات کە پێشتر زۆربەی ئەو پەناخوازانە بۆ بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان کاریان دەکرد، بەڵام بە دوای هاتنی ئەو دۆخە نالەەباردا ئێستا کارەکانیشیان لە کیس چووە و لە بێ دەرەتانی دا دەژین.

یارمەتی دان بە پەناخوازان لە تورکیا
یارمەتی دان بە پەناخوازان لە تورکیا

بەڕێز مولانا ئاماژە دەکات کە بە داخەوە ڕێکخراوەی کۆچ و کۆچ بەرانی تورکیاش وەک پێویست بە هانای ئەو پەنا خواز و پەنابەرانە نەهاتۆون، و تەنانەت ڕێکخراوی پەناخوازانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە بواری گواستنەوەی پەناخوازان بۆ وڵاتانی تر کەمتر خەمی کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:12 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG